-->

بابەتەکان

جێگرەوەکانی ڕێتینۆڵ: ئایا جێگەی ڕێتینۆڵ دەگرنەوە بۆ ڕێگرتن لە پیروبونى پێست؟

 جێگرەوەکانی ڕێتینۆڵ: ئایا جێگەی ڕێتینۆڵ دەگرنەوە بۆ ڕێگرتن لە پیروبونى پێست؟

ڕێتینۆڵ یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکان کە بەرەنگاری پیربوونی پێست دەبێتەوە، هاوکات کاریگەری هەیە بۆ چارەسەرکردنی پەڵە، چروچولۆچى و ئەو پەڵانەی زیپکە. دروستى دەکات.

ڕێتینۆڵ یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی پیربوونى پێست، هەروەها کاریگەرە لە چارەسەرکردنی پەڵە و ئەو پەڵانەی زیپکە دروستیدەکات، بەهۆی کاریگەریە دژە هەوکردنی و توانای کردنەوەی کونیلەکانی پێست.

بەڵام کێشەی ڕێتینۆڵ ئەوەیە کە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست ناگونجێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستیاری و وشکبوونەوەی پێست، ئایا جێگرەوەکانی دەتوانن بەبێ کەموکرتى سوودەکانی دابین بکەن؟

ئەم بەدیلانە پێیان دەوترێت "شێوە ڕێتینۆڵ" زۆربەیان سەرچاوەی ڕووەکین، لە خوارەوە بیانناسە، و لە بەرهەمە جوانکارییەکانی چاودێریکردندا بەدوایاندا بگەڕێ کە بەکاریدەهێنیت:


  • باکوچیۆل

بەناوبانگترین جێگرەوەی ڕێتینۆڵ لە بواری جوانکاریدا، لە گەڵا و ڕەگی ڕووەکی بابچی دەرهێنراوە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و توانایەکی باڵای هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن، هەروەها بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین چالاک دەکات، کە نەرمی و ڕەقبوونی پێست باشتر دەکات.هەروەها ئەم پێکهاتەیە کاردەکات بۆ باشترکردنی دەرکەوتنی پێست، بەهۆی ئەوەی بەشدارە لە لابردنی پەڵە و خانە مردووەکان لەسەر ڕووی پێست، هەروەها گونجاوە بۆ پێستی هەستیار و دەتوانرێت لەلایەن دووگیانەکانەوە بەکاربهێنرێت و ژنانی شیردەر.

 


  • ڕامبوتان

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر میکانیزمی چالاککردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین لە مشکدا دەریخست کە میوەی ڕابوتانی ناوچە گەرمەکان کاریگەری هاوشێوەی ڕێتینۆلی هەیە، بەو پێیەی کاریگەری ڕادیکاڵە(ڕگە) ئازادەکان بێلایەن دەکات و پێست لە زیانەکانی ئۆکسجین دەپارێزێت، هەروەها کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و زیانگەیاندن بە ڕیشاڵی کۆلاجین و شانە لاستیکییەکان، سەبارەت بە پشکنینی جوانکاری لەسەر پێستی مرۆڤ لەم بوارەدا هێشتا بەردەوامە.

 


  • ترشی ئازێلایک

ترشێکی دژە پیربوونە کە لە دانەوێڵەکانی وەک گەنم و جۆ و جاودار هەیە، بەڵام هەروەها لە لایەن مایکرۆبایۆتای پێستەوە لە ڕێگەی خەمیرەیەکى تایبەتەوە بەرهەم دێت کە بە ناوی "Malassezia furfur" ناسراوە نزیکن، بەتایبەتی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی زیپکە زۆر باشە، چونکە ئەم ترشە کاریگەری سکرابێکى سوکى هەیە بۆ  کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانی کیراتین و هەوکردن و سووربوونەوەی پەیوەست زیپکە کەمدەکاتەوە.

 


  • نیاسینامید

جۆرێکە لە ڤیتامین "B3" کە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ ڕێتینۆڵ هەیە، بەو پێیەی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین جگە لە چارەسەرکردنی زیپکە و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش، سوودە سەرەکییەکەی لەوەدایە کە بە پێچەوانەی ڕێتینۆڵەوە، ئەو پێویستی شێ بۆ پێست دابین دەکات، کە وای لێدەکات گونجاو بێت بۆ پێستی وشک، هەربۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە تاقیگەی جوانکاری بەزۆری لەگەڵ ڕێتینۆڵ تێکەڵی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کاریگەری زیاتر لە بواری بەرەوپێشبردنی گەنجان.




  • زەیتی دار و تۆى گوڵ

ئەم زەیتانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی سروشتی، ئەمەش وایان لێدەکات سوودی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی گەنجی پێست، بەو پێیەی زیندوویی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە، چونکە کاریگەرییان لەسەر نیشانە جۆراوجۆرەکانی پیربوون هەیە وەکو چرچ و لۆچی و پەڵە و لەناوبردنى ڕەقبوونى پیست و درەوشاوەیی پێست.




کێ سوود لە "بەدیلەکانی ڕێتینۆڵ" وەردەگرێت؟

ڕێتینۆڵ لە حاڵەتەکانی ڕێگریکردن یان بەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیربوون بەکاردێت، بەو پێیەی کاریگەری لەسەر هێڵ، چرچ و پەڵە، لەدەستدانی درەوشاوەیی هەیە و زۆر کاریگەرە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی زیپکە و ئەو شوێنەوارانەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت.

سەبارەت بە "بەدیلەکانی ڕێتینۆڵ"، هەمان کێشەکان چارەسەر دەکەن و ئاراستەی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرگەی توندی ڕێتینۆڵ لەسەر پێست ناگرن، ئەم بەدیلانە ڕۆڵێکی خۆپارێزی دەگێڕن کە پێش بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ دێت، هەروەها کاریگەری چارەسەرییان هەیە، ئەوان لە حاڵەتەکانی ژنانی دووگیان و شیردەردا بەکاردەهێنرێن وەک بەدیلێک بۆ ڕێتینۆڵ تا کێشە بۆ کۆرپەکەى درووستنەبێ  زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات