-->

بابەتەکان

سوودەکانی پیاسەکردن دوای ڕۆژووشکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا

سوودەکانی پیاسەکردن دوای ڕۆژووشکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا

سوودەکانی ڕۆیشتن لە دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕەنگە زۆرێک لێی بێ ئاگابن، لەوەش زیاتر، زۆربەیان پێیانوایە ڕۆیشتن دوای ڕۆژوو شکاندن کێش زیاد دەکات، یان دەبێتە هۆی ماندوێتی و ئازاری گەدە و جۆرەکانی تری ناڕەحەتی، بەڵام ئەم باوەڕە هەڵەیە.

بۆیە ڕۆیشتن دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا، چ ڕۆیشتنێکی سووک بێت یان مامناوەند، ڕاهێنانێکی نایاب و ناوازەیە، بۆ ئەوەی سوودێکی زۆر بەدەست بهێنیت.

 



کەواتە ئازیزم دوودڵ مەبە لە سود وەرگرتن لە سوودەکانی ڕۆیشتن لە دوای ئیفتار هەموو ڕۆژێک لە مانگی ڕەمەزاندا، بۆ ئەوەی بتوانیت لەشێکی تەواو و جەستەیەکی تەندروستت هەبێت بەبێ زیادبوونی کێش، بەمەبەستی خۆئائامادەکرد بۆ جەژنى ڕەمەزان بە باشترین شێوەی ئەوە پێرەوى ئەم مەشقەبکە.

 لەم ڕوانگەیەوە ئاگاداری سوودەکانی ڕۆیشتن دەبین لە دوای ڕۆژووشکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا، لە ڕێگەی ڕاهێنەری لەشجوانی کاپتن مەحمود عەبدولحەلیم لە قاهیرەوە.

 

 سوودەکانی پیاسەکردن دوای ڕۆژووشکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا

کاپتن مەحمود دووپاتی کردەوە کە سوودەکانی ڕۆیشتن دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا پاشاى سەر تەختی لەشجوانی و جەستەیەکی تەندروست، بەو پێیەی توانای بەدەستهێنانی ئەمانەی خوارەوەی هەیە:

 

ڕێژەی میتابۆلیزم زیاد داکات

سوودەکانی ڕۆیشتن لە دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆى زیادبوونی ڕێژەی میتابۆلیزم، ئەمەش وایکردووە ببێتە هاوپەیمانی ئەو خانمانەی کە ئامانجیانە مانگی پیرۆزە بەکاربێنن بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەیان بە شێوەیەکی سروشتی.

 

تۆ کالۆری دەسوتێنیت

سوودەکانی ڕۆیشتن لە دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا یارمەتی سوتاندنی کالۆری بەرز دەدات بەتایبەتی ئەوانەی لە ژەمە چەورەکانی ڕەمەزاندا بەردەستن، ئەمەش دەرفەتێکی زۆر باش دەدات بە خانمان بۆ ڕزگاربوون لە چەورییە زیانبەخشەکان و ڕێگریکردن لە کەڵکەبوونیان بە تەواوی پێش جەژنی ڕەمەزان.

 

بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش

سوودەکانی ڕۆیشتن لە دوای ئیفتار لە مانگی ڕەمەزان بارستەی ماسولکەکان زیاد دەکات و بەهێزی دەکات، ئەمەش بەشدارە لە بەرزکردنەوەی تەندروستی ماسولکەکان لە هەموو کاتێکدا و بە شێوەیەکی سروشتی.

 

سودی جۆراوجۆری تەندروستی

لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆیشتن دوای ڕۆژوو شکاندن چەندین سوودی هەیە، بەو پێیەی توانای کەمکردنەوەی فشارى خوێنى بەرز هەیە، بەرزکردنەوەی تەندروستی سیستەمی بەرگری لەش و باشترکردنی کرداری هەرس و پاراستنی تەندروستی دڵ و چارەسەرکردنی تێکچوونی خەو و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی هەیە لەماوەی ژەمی سوهووری ڕەمەزان، و ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

 


دابەزاندنی کێشی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو

زۆربەی توێژینەوە جۆراوجۆرەکان دووپاتیان کردۆتەوە کە سوودەکانی ڕۆیشتن دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا بەسە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بەبێ بێبەشکردن، بەو پێیەی یەکێکە لە وەرزشە سادە و کاریگەرەکان بۆ دابەزاندنی کێش لە هەموو بەشەکانی لەشدا.

 لەکۆتاییدا ئازیزم دوودڵ مەبە لە سود وەرگرتن لە سودەکانی پیاسەکردن دوای ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا، بەو پێیەی دەتوانیت ژەمێکی سوکی ڕەمەزان بخۆیت، پاشان نیو کاتژمێر دواتر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بە پێ بڕۆیت، یان خواردنێکى ڕەمەزانانەى تەندروست بخۆیت ژەمێکی دەوڵەمەند بە توخمەکانی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی جەستە، پاشان دوو کاتژمێر دواتر بۆ ماوەی ٣٠ تا 45 خولەک بە پێ بڕۆیت زیاتر بخوێنەرەوە.





ليست هناك تعليقات