-->

بابەتەکان

بزانە چۆن ڕزگارت دەبێت لە خووی قسەکردن لەگەڵ خۆت؟

 

بزانە چۆن ڕزگارت دەبێت لە خووی قسەکردن لەگەڵ خۆت؟

 


ڕەنگە هەندێک جار تێبینی ئەوە بکەیت کە بە دەنگی بەرز بیر دەکەیتەوە، واتە لەگەڵ خۆتدا باسی ئەو شتانە دەکەیت کە لە مێشکتدایە، بۆ ئەوەی درک بەوە نەکەیت کە لە ڕۆژدا چەندین جار لەگەڵ خۆتدا دەدوێت، ڕەنگە ئەم بابەتە بێزارکەر بێت یان وات لێدەکات هەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت، بەرامبەر هەستى چوارداوەرەکەت بەرامبەرت، بەڵام چۆن دەتوانیت لەم خووە ڕزگارت بێت؟



چۆن ڕزگارم بێت لە خووی قسەکردن لەگەڵ خۆم؟

یەکەم هەنگاو کە پێویستە بیگریتە بەر بۆ ئەوەی لە خووی قسەکردن لەگەڵ خۆت ڕزگارت بێت ئەوەیە کە دان بەخۆتدا بنێیت کە ئەم خووەت هەیە؛ بۆ ئەوەی لە ڕەفتارێک ڕزگارت بێت، سەرەتا دەبێت دان بەوەدا بنێیت بۆ خۆت، بۆیە دروست نییە تۆ ئینکاری بکەیت یان خۆت قەناعەت پێبکەیت کە ئەو کارە ناکەیت، پاشان دەبێت ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرێت 


 .

زیاتر بیربکەرەوە و هەوڵبدە گفتوگۆکە لەمێشکتدا بێت

لەبری ئەوەی بە دەنگی بەرز لەگەڵ خۆت قسە بکەیت، هەوڵبدە گفتوگۆکە لە ناو سەرتدا بجوڵێنیت (واتە بیری لێبکەرەوە بەبێ ئەوەی بە دەنگی بەرز بیڵێیت)، بۆ ڕاهاتن لەسەر ئەوە، دەتوانیت ددانەکانت یان لێوەکانت فشار بخەیتەسەر بۆ ئەوەی نەتوانیت دەمت بکەیتەوە و لەگەڵ خۆت باسی بیرکردنەوەکانت بکە، هەروەها دەتوانیت بنێشت بجویت بۆ ئەوەی دەمت سەرقاڵ بێت و نەتوانیت قسە بکەیت.

 


ئەوەی لە مێشکتدایە لەسەر کاغەز بنووسە

دەکرێت ڕووداوەکان یان بیرۆکەکانت لو دەفتەرى ڕۆژانەتدا بنوسى یان ئەو بیرکردنەوانەی کە دێنە مێشکت، ئەمکارە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەتاڵکردنەوە و ڕزگاربوون لە خووی قسەکردن لەگەڵ خۆت.

 


هەوڵبدە لەگەڵ دەوروبەرت قسەبکەیت

ڕەنگە تۆ مەیلی قسەکردنت لەگەڵ خۆت هەبێت کاتێک بە ڕۆژێکی سەختدا تێدەپەڕیت یان کاتێک تووشی دۆخێک دەبیت، بۆیە لەبری ئەوەی دەست بکەیت بە قسەکردن لەگەڵ خۆت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، هەوڵبدە داوای یارمەتی لە هاوڕێیەکی نزیک یان هاوکارێکی کارەکەت بکەیت وئەگەر ڕۆژانە یان لەوبارودۆخە ناخۆشانەدا کەسێک هەبێ ورتەورتێکى لەگەڵ بکەى ڕۆژانە، ئومە وات لێدەکات کە دوورکەویتەوە لە تەنهایى و قسەکردن لەگەڵ خۆت.

 

باشترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە خووی قسەکردن لەگەڵ خۆت ئەوەیە کە دڵنیا بیت لەوەی کە کەسانی تر هەن بۆ قسەکردن لەگەڵیان، هەروەها هەمیشە کۆمەڵایەتی بمێنیتەوە و خۆت گۆشەگیر نەکەیت، ئەگەر بەتەنها دانیشتوویت و دەتەوێت قسە بکەیت، هەوڵبدە پەیوەندی بە یەکێک لەوانەوە بکەیت خەڵکی نزیکتن.

 



 بۆ ڕزگاربون لەم خووە، خۆت سەرقاڵ بکە

هەوڵبدە ڕێگەیەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی خۆت سەرقاڵ بکەیت، بۆ ڕزگاربوون لە قسەکردن لەگەڵ خۆت بە دەنگی بەرز، بۆ نموونە کاتێک هەست دەکەیت حەزت لە قسەکردنە لەگەڵ خۆت، هەوڵبدە بنێشت بجویت یان هەندێک ئاو بخۆیتەوە، یان پارچەیەک شیرینی ڕەق بمژیت، یان دەتوانیت کتێبێک بخوێنیتەوە بۆ سەرقاڵکردنی خۆت، خوێندنەوە یارمەتیت دەدات لە جیهانێکی تردا ون بیت و زۆربەی سەرنجت دەبات، ئەمەش دەرفەتی قسەکردنت لەگەڵ خۆتدا کەمدەکاتەوە.

  

ئارام بگرە و لەبیرت بێت کە هەموو کەسێک قسە لەگەڵ خۆی دەکات

خووی قسەکردن لەگەڵ خۆت خوویەکی زۆر باو و ئاساییە، بۆیە ئاسانکاری بۆ خۆت بکە و هەست بە شەرمەزاری مەکە ئەگەر بە دەنگی بەرز قسە لەگەڵ خۆت دەکەیت و کەسێک گوێی لێت بێت، زۆربەی خەڵک جارجارە بەلایەنی کەمەوە قسە لەگەڵ خۆیان دەکەنزیاتربخوێنەرەوە  .

 

 

ليست هناك تعليقات