-->

بابەتەکان

ئایا دەزانى سوودەکانى زەیتى لیمۆ بۆ جۆنکارى چەندە زۆرە؟

 

ئایا دەزانى سوودەکانى زەیتى لیمۆ بۆ جۆنکارى چەندە زۆرە؟



زەیتی لیمۆ بۆ لێو

زەیتی سروشتی لیمۆ یەکێکە لە باشترین و گرنگترین زەیتەکان کە لەسەر ناوچەی لێو بەکاردێت، چونکە یارمەتیدەرە لە قڵیشاندنی(سکراب)ى ئەو خانە مردووانەی پێست کە لەسەریەتی، هەروەها کاردەکات بۆ یەکخستنی ڕەنگەکەی، ڕۆڵی هەیە لە... چارەسەرکردنی برینی ناوەوە، هەروەها وەک شێدارکەرەوەیەکی سروشتی بۆ لێوەکان کاردەکات، هەروەها چەندین ڕێگەى بەکارهێنانى زەیتی لیمۆ هەیە بۆ لێو، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

 

هەموو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە:

  •  (5) دڵۆپ زەیتی گوێزی هیندی.
  •  (4) دڵۆپ زەیتی سروشتی لیمۆ
  •    کەوچکێک شەکر.


  1. کاتێک پرۆسەی تێکەڵکردنی پێکهاتەکان تەواو بوو، تێکەڵەکە بەسەر لێودا دابەشبکە.
  2. لێوەکان بە جوڵەی بازنەیی بۆ ماوەی ٥ خولەک مەساج پێبکە.
  3. بە ئاوی شلەتێن بە باشی بیشۆ و وشکی بکەرەوە.
  4. چەند دڵۆپێک زەیتی گوێزی هیندی بدە لەلێوت، یان دەتوانیت کرێمێکی شێدارکەرەوە بۆ لێو بەکاربهێنیت، یان کەرەی کاکاو بەکاربهێنیت.

 


ڕێچکەی زەیتی لیمۆ بۆ کاڵکردنەوەى لێو

تێکەڵەیەکی یەکسان لە:

  •   ٨ دڵۆپ زەیتی لیمۆ.
  • ٤ دڵۆپ زەیتی بادەم شیرین.

  1. کاتێک پرۆسەی تێکەڵکردنی پێکهاتەکان تەواو بوو، ڕۆژانە تێکەڵەکە بەسەر لێوتدا دابەش بکە، بەجۆرێک پێش خەوتن بەکاری بهێنرێت.
  2. بەدرێژایی شەو لەسەر لێو بەجێی بهێڵە، بەیانیان بیشۆ، پاشان شێدارکەرەوەیەکى لێبدە.

 


زەیتی سروشتی لیمۆ بۆ قژ

زیادکردنی زەیتی لیمۆ بۆ ڕێگاچارەکانی قژ یارمەتیدەرێکی زۆرە لە پاراستنی قژ لە هەڵوەرین، بەو پێیەی پێستی سەر پاکدەکاتەوە و وەرینى قژ کەمدەکاتەوە، هەروەها بریقە و هێز بە قژ دەبەخشێت، چونکە ڕۆیشتنی خوێن بۆ تاڵەکانی قژ زیاد دەکات بەو پێیەی سوڕی خوێن لە پێستی سەردا هاندەدات و چالاکدەکات، و زەیتی لیمۆی سروشتی بەکاردێت لە چەندین ڕێچکەدا، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

 


ڕێچکەی زەیتی لیمۆ بۆ پێستی سەر

  • 10 دڵۆپ زەیتی لیمۆ بخەرە ناو شامپۆیەکەوە کە لەگەڵ جۆری قژتدا بگونجێت، لەگەڵ مەساجێکی باشى پێستی سەرتى پێبکە بۆ پاککردنەوەی تەواو.

رۆژانە دەتوانى چەند دڵۆپی زەیتی سروشتی لیمۆ لەسەر پێستی سەر بەکاربێنیت وەک بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانە بۆ ئەوەی پاکوخاوێنی و پاککردنەوەی پێببەخشێت، بەو پێیەی ڕۆژانە بە 2-3 دڵۆپ زەیتى لیمۆ مەساج لەسەر پێستی سەر بکە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەستبهێنێت.


ماسکی زەیتی لیمۆ بۆ بەهێزکردنی قژ

پێکهاتەکانی:

  •   ٤ کەوچکی چێشت زەیتی سروشتی لیمۆ.
  • کەوچکێک زەیتی زەیتون.
  • چەن دڵۆپێک زەیتی لاڤاندەر.
  • کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی پاکیزە.
  • کەوچکێک زەیتی ڕۆنگەرچەک.


چۆنیەتی ئامادەکاری:

  1. هەریەکێک لە پێکهاتەکانی پێشوو بخەرە ناو قاپێکەوە، بەجۆرێک زەیتی لیمۆ و زەیتی گوێزی هیندی پێکەوە تێکەڵ ببن، پاشان زەیتی ڕۆنى گەرچەک و زەیتی زەیتونەکەی تێبکە.
  2. لە کۆتاییدا زەیتی لاڤاندەر تێبکە، و پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە.
  3. تێکەڵەکە بە دڵۆپە لە پێستی سەر دەردەدرێت، دڵنیابە لە مەساجکردنی بە نەرمی بە بەکارهێنانی سەری پەنجەکانت، بۆ ماوەی کەمتر لە ١٠ خولەک.
  4. دەتوانیت ئەم سیرۆمە لەناو بوتڵێکی بچووک و کەباش سەرى نرابێتەوە هەڵیبگریت و لە شوێنێکی فێنک و وشکدا هەڵیبگریت تاوەکو دواتر بتوانرێت بەکاربهێنرێت.

 

ڕێچکەی زەیتی لیمۆ بۆ دابەزاندنى کێش

بەکارهێنانی زەیتی سروشتی لیمۆ لە بواری لاوازکردن و دابەزاندنی کێشی زیادە یەکێکە لە گرنگترین بەکارهێنانەکانی پەیوەست بە زەیتی لیمۆ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە توخمە گرنگەکانی D-limonene لەخۆدەگرێت، بەو پێیەی پرۆسەی هەرسکردن باشتر دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان، هەروەها کاردەکات بۆ زیادکردنی ئاستی وزە، زیاتر لە یەک ڕێچکە بۆ بەکارهێنانی زەیتی لیمۆ بۆ لاوازکردن:

 


ڕێچکەی یەکەم

ئەم پێکهاتانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنە:

  • پەرداخێکی شووشە کەسەرى هەبێت بۆ داخستن.
  • ٥ دڵۆپ زەیتی لیمۆ.
  • ٥ کەوچک زەیتی گوڵەبەڕۆژە.
  • توێکڵى دوو لیمۆ.


  1. هەموو پێکهاتەکانی پێشوو لەناو پەرداخەکەی شووشەدا تێکەڵ بکە، دواتر پەرداخەکە دەخرێتە ناو حەمامێکی ئاوەوە لەسەر ئاگرێکی کەم دادەنرێت.
  2. بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو حەمامە ئاوەکەدا بەجێی بهێڵە.
  3. تێکەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دەردەهێنرێت، پاشان لە شوێنێکی گەرم و تاریکی وەک دۆڵاب دادەنرێت.
  4. دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەکی تەواو لە دۆڵابەکە بیهێنەرە دەرەوە، ئەو کاتە ئیتر تێکەڵبوونێکى باش کارلێک لەنێوان پێکهاتەکاندا درووستبووە.
  5. تێکەڵەی پێشووی پاڵاوتە و پاشان بیخە ناو ڕشێنەرێکی(ئاوپرژێنێک) بچووکەوە.
  6. چەند سپرایەک بڕشێنە لەسەرئەو شوێنانەى کە چەوریتیاکۆبۆتەوە لەسەر جەستە، پاشان پێچانی ئەو شوێنانەی چەوری تێیدا کۆدەبێتەوە، وەک سک و ڕان، بە بەکارهێنانی پلاستیکی کە بۆ پێچانى خۆراکیی بەکاردێت، بەمەبەستی یارمەتیدانی جەستە بۆ هەڵمژینی گیراوەکە.


٢- ڕێچکەی دووەم

هەموو ئەم پێکهاتانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنە:

  • ٧ دڵۆپ زەیتی لیمۆ.
  • چارەکە کوپێک زەیتی بادەم.
  • ٧ دڵۆپ زەیتی ترێ.

  1. زەیتی لیمۆ بە باشی لەگەڵ زەیتی ترێ تێکەڵ دەکرێت، دوای ئەوە زەیتی بادەمی تێدەکرێت.
  2. ئێستا دەتوانرێت تێکەڵەکە ڕاستەوخۆ بەکاربهێنرێت بە دابەشکردنی تێکەڵەکە لەسەر ئەو شوێنەی کە دەمانەوێت باریک بکەینەوە، بەجۆرێک کە کەمێک تێکەڵە دەکرێت سەر شوێنەکەو مەساجێکى  بازنەیی پێدەکرێت بە بەکارهێنانی لەپى دەست.
  3. ئەم ڕێگایە ڕۆژانە دووبارە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت، هەروەها ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە کشانى پێست(سێلولیت)، بەو پێیەی ڕۆژانە دوو جار بەکاردێت.



ڕێچکەی سێیەم

هەموو ئەم پێکهاتانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنە:

  • پارچە لیمۆ.
  • ٦ دڵۆپ زەیتی لیمۆ.
  • کەوچکێک زەنجەفیل.
  • کوپ ئاو.

  1. هەموو پێکهاتەکانی پێشوو بە باشی تێکەڵ بکە، بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی یەکسان بەدەست بهێنیت.
  2. ئەم خواردنەوەیە ڕۆژانە بە سکی بەتاڵ دەخورێت.
  3. ئەم خواردنەوەیە بۆ ماوەی 3 مانگ بەکاردێت، دوای ئەوە هەست بە جیاوازی دەکەیت لە ڕزگاربوون لە کێشی زیادە بەتایبەت لە ورگدا.


ماسکی زەیتی لیمۆ بۆ نینۆک

دەرکەوتووە کە زەیتی سروشتی لیمۆ سوودێکی زۆری هەیە کاتێک لەسەر نینۆک بەکاردێت، بەو پێیەی وەک دژە بەکتریا کاردەکات، دژە هەوکردنە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی نینۆکەکان بە شێوەیەکی سروشتی، لە هەمووی گرنگتر هاندەری ڕۆیشتنی خوێنە بۆ نینۆکەکان، و بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بەکاردێت:

 

  • پارچەیەک پەتۆ بێنە و کەمێک زەیتی لیمۆی لەسەر دابنێ، لەگەڵ کەمێک (کەرەی شیا)، پاشان نینۆکەکانی باش پێبسڕەوە.
  • تێکەڵەکە پێش خەوتن دادەنرێت، دڵنیابە لە بەستنی دەستکێش بە درێژایی شەو.
  • دەتوانرێت سکراب دروست بکرێت بە تێکەڵکردنی کەمێک زەیتی لیمۆ لەگەڵ شەکر و ڕشتنی دەست و نینۆکەکان بە باشی بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە خانە کۆبووەکانی پێست لە دەوری نینۆکەکان.



زەیتی لیمۆ بۆ بنباڵ

سوودەکانی زەیتی سروشتی لیمۆ بۆ بنباڵ زۆر زۆرن، بەو پێیەی کاردەکات بۆ ڕزگاربوون لەو کەڕوانەى کە لە ناوچەی بنباڵدا هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆى ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ئارەق، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی هەیە لە ڕزگاربوون لە تاریکبوون و تۆخبوونى ڕەنگ لەم ناوچەیەدا، تێبینی کاڵبونەوەى ڕەنگی پێسی تێداکراوە، هەروەها چەندین ڕێچکە هەیە زەیتی سروشتی لیمۆ بۆ ناوچەی ژێر باڵ.



ڕێچکەی زەیتی لیمۆ بۆ بنباڵ بۆندارەکان

  •  شووشەیەکی سپرای قەبارە بچووک لەگەڵ خۆت بهێنە.
  •  کەمێک زەیتی لیمۆ لەگەڵ بڕێکی گونجاو ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە و بە باشی تێکەڵیان بکە.
  •  تێکەڵەکە بخەرە ناو بوتڵى سپرا و کەمێک لێی بپرژێنە سەر ناوچەی بنباڵ، بەیانیان و ئێواران، بۆ ئەوەی بۆنێکی تازەگەری بەدەست بهێنیت، هەروەها دەتوانرێت لەسەر ئەندامەکانی ترى جەستە بەکاربهێنرێت.

ڕێچکەی زەیتی لیمۆ بۆ کاڵکردنەوەى بنباڵ

  •  کەمێک زەیتی لیمۆ بخەرە سەر پەتووەکەی بچوک و ناوچەی بنباڵى پێ بسڕەوە، بەڵام باشتر وایە پشکنینی هەستیاری پێست ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی هیچ نیشانەیەکی سووربوونەوە و خورانی پێست دەرناکەوێت لە ئەنجامى بەکارهێنانیدا، بۆ ڕزگاربوون لەم کێشەیە تێکەڵی بکە لەگەڵ کەمێک زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی بادەم، و ڕۆژانە بەکاری بهێنە.

لێرەدا گەیشتینە کۆتایی گفتوگۆکەمان دەربارەی ڕێچکەی زەیتی لیمۆی سروشتی، کە چەندین ڕێچکەی جۆراوجۆرن، کە هەموو ئەمانە دەتوانرێت بۆ ڕزگاربوون لە باوترین کێشەکانی پێست و قژ بەکاربهێنرێت، هەموویان تەنها بە یەک پێکهاتە، ئەویش لیمۆیەهەر لەم بارەیەوە.

ليست هناك تعليقات