پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵ: ئەو زانیاریانەی کە ڕەنگە بتەوێت بزانیت

 

پێداویستییە دەروونییەکانی منداڵ: ئەو زانیاریانەی کە ڕەنگە بتەوێت بزانیت



 سەلامەتی تەندروستی دەروونی منداڵ و سەقامگیری سۆزداری لەو شتە گرنگانەن کە لە ڕەفتارەکانی و تەندروستی جەستەییدا بە هەمان شێوە ڕەنگ دەداتەوە، بۆیە دەبێت دایک و باوک سەرنجیان لەسەر پێداویستییە دەروونی و سۆزدارییەکانی منداڵەکانیان بێت، و لە دابینکردنی  ئەو شتانە بۆ منداڵەکانیان بێبەشیان نەکەن ، تا گەشەی منداڵەکە لە ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیری دەروونی و ئەخلاقیدا مسۆگەر بکەن.

 


خۆشەويستيى بێ مەرج

گرنگە منداڵ لە ژیانێکی خێزانییدا بژی کە خۆشەویستی و ئاسایش و قبوڵکردن لە ناوەڕۆکیدا بێت و منداڵەکەش دەبێت هەست بکات خۆشەویستی خێزانەکەی بۆی بەندنیە بە دەستکەوتەکانیەوە، بەڵکو خۆشەویستی و متمانە و سۆز و خۆشەویستی و متمانە و هەمیشە لە ناوەڕاستی ژیانی خێزاندا ئامادەیە.



گرنگیپێدان

منداڵ پێویستە هەست بەوە بکات کە دەوروبەری گرنگی پێدەدەن، جا دایک و باوک بن یان مامۆستا، سەرنجدان یەکێکە لە پێداویستییە سۆزدارییەکانی منداڵ، هەمیشە دڵخۆشە ئەگەر هەست بکات لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە گوێیلێدەگیرێت و سەرنجی دەدرێت.



هاندان و ستایش

منداڵ دەیەوێت هاندان و ستایشی لە دەوروبەری وەربگرێت کاتێک شتێکی نوێ تاقیدەکاتەوە یان تەحەدایەک لەبەردەم هەموواندا دەگرێتە ئەستۆ، چونکە ئەمە متمانەی بەخۆی زیاد دەکات و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ڕەفتارە ئەرێنییەکانی بەرزتر دەبێتەوە.

منداڵەکە دەتوانرێت هان بدرێت و ستایشی بکرێت تەنها بە زەردەخەنەیەک لەڕوویدا و قسەکردن لەگەڵیدا و دڵنیاکردنەوەی کاتێک هەوڵی هەر چالاکیەک دەدات و ئەگەر هەڵەیەکیشی کرد، نابێت بە شێوەیەکی ترسناک سەرزەنشت بکرێت، بەڵکو بە هێمنی ئاگاداری بکرێتەوە لە هەڵەکەی و فێری بکەن چۆن ئەو هەڵەیە کردووە ڕاست بکاتەوە بۆ ئەوەی لە جارەکانی داهاتوودا بابەتەکە دووبارە نەکاتەوە.



ئاسایش و سەلامەتی و پاراستن

منداڵ دەبێت هەست بە سەلامەتی و ئاسایش بکات و پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون، خواردن، جل و بەرگ، چاودێری پزیشکی و پاراستن لە زیانەکان دابین کرێن.

 


سەقامگیری و ڕێکوپێکی

منداڵ چاوەڕێی ئەوە دەکات سەقامگیری لە خێزانەکەی و کۆمەڵگاکەیدا بدۆزێتەوە، بۆ نمونە سەقامگیری خێزان لە پێکەوە ژیان لە ماڵێکی سەقامگیردا دەردەکەوێت، ئەمە جگە لە یەکێتی خێزان و هەستکردن بەوەى بەشێکەلێى، بوونی سیستەمێکی ناوخۆیی لە ماڵدا یارمەتیدەرە منداڵ منداڵەکە بەڕێزبێت و ڕێز لە سیستەمی دەرەکی لە کۆمەڵگادا بگرێ، وەک ڕێکخستنی ژوورەکەی، هەڵگرتنی کەلوپەلەکان و یارمەتیدان لە پاککردنەوەی ماڵ لەگەڵ دایک و باوکیدا.

 


بونى ڕابەرێک یان نموونەیەکى باڵا و ئەرێنى لەپێش چاویدا

دایک و باوک یەکەم و گرنگترین نمونەن بۆ منداڵەکانیان، بۆیە گرنگە دایک و باوک بەهاکانیان لە منداڵەکانیاندا بچێنن و نموونەیان بۆ دابنێن.

 


سەربەخۆیی و خۆڕاستکردنەوە

گرنگە منداڵان خۆیان هەندێک شت فێربن؛ وەک چۆن غەریزەی ئەوان یارمەتیان دەدات هەر جارێک کە دەکەون و فێردەبن، نابێت هەڵەکە دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە تەمەنێکی بچووکدا هەستی سەربەخۆییەکى خودى هەبێت، هەروەها دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە هەڵەی بچووک کێشەیەکی گەورە نییە، و منداڵان لە درێژخایەندا لێیان فێردەبێ زیاتربخوێنەرەوە.

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە