-->

بابەتەکان

ئاگادارى ئەم ٤ خووە هەڵەیەبن، پیربوون خێراتر دەکات!

 

ئاگادارى ئەم ٤ خووە هەڵەیەبن، پیربوون خێراتر دەکات!



هەرچەندە پیربوون هێشتا قۆناغێکی حەتمییە، بەڵام زۆرێک دەیانەوێت تا دەتوانن بە بەجستوچالاکى پیربن، هەمیشە جەخت لەسەر چاودێری پێست و خەوتن و بەکارهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز بۆ پاراستنی پێست دەکرێتەوە.

بەڵام هەڵەکردن لە شێوازی خەوتن یان بەکارهێنانی هەندێک بەرهەم لە ڕاستیدا دەتوانێت پرۆسەی پیربوون خێراتر بکات، بەپێی گۆڤاری سیتی سلۆڤینی.

 

توێژینەوەیەکی تەندروستی: "پیربوونی بایۆلۆجی" دوای نەشتەرگەرییە گەورەکان خێراتر دەبێت

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە هەندێک ڕێکار هەن کە دەتوانن یارمەتیدەربن لە پاراستنی گەنجی و زیندوویی پێست، لەسەرووی ئەوانەشەوە دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی ئەم هەڵە باوانەی خوارەوە:

 


  •  دەموچاوی لەسەر بالیفەکە دابنێ

خەوتن لەسەر لایەک، دەبێتە هۆی ئەوەی هێزی کێشکردنى زەویى ببێتە هۆی ئاوسانی چاو و دەرکەوتنی بازنەی ڕەش لە چواردەورى چاو و لەگەڵ دەرچوونی شلەیەکى زۆر لە دەموچاو.

هەروەها خەوتن لەسەر لایەک دەبێتە هۆی شلبونەوەى پێستی دەموچاو و لەدەستدانی کۆلاجین، ئەمەش دەبێتە هۆی خێراکردنی پرۆسەی پیربوونی پێست. بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خەوتن لەسەر لایەک و بەرکەوتنى ڕوومەت لە بالیف، پێویستە هەوڵبدەیت لەسەر پشت بخەویت.

 


  •  نەشۆردنی دەموچاو

هەڵەیەکی باو و ئاساییە کە هەندێک لە خانمان پێش خەوتن لەبیریان دەچێت ماکیاژ لە دەموچاویان لاببەن. زۆر گرنگە و پێویستە پێش خەوتن دەموچاو بشۆردرێت بۆ لابردنی پیسی و ئارەقە و پاشماوەى جوانکاری کە لە ڕۆژدا کۆدەبێتەوە لەسەرى.

نەشۆردنی دەموچاو و لانەبردنی ماکیاژ دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێستی دەموچاو، بەمەش زیپکە و پەڵە دروست دەبێت. هەروەها دەتوانرێت سکرابێکى نەرمی قڵیشێنەر بەکاربهێنرێت بۆ پاک ڕاگرتنی پێستی دەموچاو و ئامادەیی بۆ نوێبوونەوە بەدرێژاى ماوەی شەو.

 

  • بەکارهێنانی زۆر لە بەرهەمەکانی چاودێری پێست

بەکارهێنانی زۆری بەرهەمەکانی چاودێری پێست بەبێ دڵنیابوون لە شێوازی دروست بۆ هەر بەرهەمێک زیان بە پێست دەگەیەنێت.

بۆ نموونە تێکەڵکردنی ئەو بەرهەمانەی کە ڕێتینۆڵیان تێدایە، کە بۆ ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی بەکاردێت، لەگەڵ ئەو بەرهەمانەی کە بەنزۆیل پەرۆکساید (پێکهاتەیەکی بەرەنگاربوونەوەی زیپکە)یان تێدایە، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران و هەوکردن کە پیربوونى پێست خێراتر دەکات.

 

 


  • نەخواردنەوەی ئاوی پێویست

شێدارکردن بۆ پێستی تەندروست زۆر پێویستە، بەو پێیەی ئاو پێکهاتەیەکی سەرەکی پێست و پێکهاتەی ژێرەوەیە. کاتێک لەش وشک دەبێتەوە، پێست درەوشانەوەی سروشتی خۆی لەدەست دەدات، ئەمەش لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و چرچبوونی دەوروبەری چاو.

 

ئەگەر وشکبوونەوە بەردەوام بوو، لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی لەدەستدانی لاستیکی پێست. بۆیە دڵنیابە لە خواردنەوەی ٦ پەرداخ ئاو بە درێژایی ڕۆژ بۆ پاراستنی پێستی گەنج و خاوەن سیفەتى لاستیکی زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات