-->

بابەتەکان

پێش یان دوای نانی بەیانی.. کەی پێویستە ددانمان بشۆین؟

 

پێش یان دوای نانی بەیانی.. کەی پێویستە ددانمان بشۆین؟



بەگوێرەی پزیشکی ددان پێویستە ددانەکان بەلایەنی کەمەوە دووجار لە ڕۆژێکدا بشۆردرێت، کە هەر جارێک بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو خولەک، بۆ پاراستنی تەندروستی ددان و دەم.

 فڵچەکردن بەشێکە لە ڕۆتینی بەیانیان بۆ زۆر کەس، بەڵام هەمیشە هەندێک ناکۆکی لەسەر کاتێکی گونجاو هەیە بۆ ئەنجامدانی.

 


کەی پێویستە ددانەکانمان بشۆین؟

هەرچەندە ڕەنگە فڵچەکردن لە دوای نانی بەیانی زیاتر مانای هەبێت، بەڵام پزیشکانی ددان دەڵێن باشترە پێش خواردنی نانی بەیانی ددانەکانت بشۆیت نەک دوای خواردنی نانی بەیانی.

 دکتۆر سام جێثوا، جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای جوانکاری ددانی بەریتانی ڕوونیدەکاتەوە: "شۆردنی ددانەکانت پێش ژەمی بەیانیان نەک هەر یارمەتی لابردنی کۆبوونەوەی پلاک لە ددانەکانت دەدات، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ بەرهەمهێنانی لیک، هەروەها لیک یارمەتی لەناوبردنی بەکتریای ناو دەمت دەدات". ."

 بەکتریا دروستکەرەکانی پلاکی بە درێژایی شەو لە دەمدا زۆر دەبن و دەبێتە هۆی تامێکی ناخۆش و تا ڕادەیەک بۆنی ناخۆشی دەم.

 


هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2018 دەریخستووە کە بەرهەمهێنانی لیک بۆ ماوەی پێنج خولەک دوای فڵچەکردنی ددان زیاد دەکات و بە وتەی دکتۆر جیتوا، شوشتنی ددانەکان ڕاستەوخۆ دوای ژەمێکی زوو زیان بە تەندروستی ددانەکانت دەگەیەنێت. گوتیشی: "ئەگەر دوای خواردنی نانی بەیانی زۆر زوو ددانەکانت بشۆیت، لەوانەیە زیانی زیاتر بە مینای ددانەکان بگەیەنیت لە کاتێکدا کە لە لاوازترین ئاستیدایە".

 بەپێی وتەی دکتۆر ئالان کلارک، پزیشکی سەرەکی ددان لە کۆمپانیای Paste Dental، لە شاری بێلفاست لە ئیرلەندای باکوور، هەویری ددانی فلۆراید یارمەتی دوورخستنەوەی ترشەڵۆکەکانی ناو خۆراکەکان دەدات.

 


پاککردنەوەی زیانبەخش

ئاماژەی بەوەشکرد، فڵچەکردن پێش ژەمی بەیانیان یارمەتی لابردنی ئەم بەکتریایانە و ئەو ژینگە ترشە دەدات کە زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، فڵچەکردن دوای پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵ وەک فڵچەکردنی ددانەکانە بە ترشەڵۆک و بەکتریا.

 

بە مانایەکی ڕوونتر کاتێک ژەمەکانت دەخۆیت دەمت ترش دەبێت. کەواتە، ئەوەی ئەنجامی دەدەیت کاتێک ددانەکانت دەشۆیت دوای نانى بەیانى ئەوەیە کە تۆ بە ترشەڵۆک دەیشۆیت و ئەوەش مینای ددانەکە لەناودەبات(ترشەکان خراپترین وێرانکەرى ددانن)، هەروەها ددانەکان زیاتر ئامادەن بۆ زیانپێگەیشتن بە ترش لە لایەن بەکتریاکانەوە کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت، کاتێک ئاستی کالیسیۆم بەرز دەبێتەوە لە لیکدا لە نزمترین ئاستی خۆیاندان.

 


ئەگەر دوای نانی بەیانی ددانەکانت بشۆیت، ڕاپۆرتی "هێڵی تەندروستی" پێشنیاری ئەوە دەکات کە لانیکەم نیو کاتژمێر چاوەڕێ بکەیت چونکە "باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی ددانەکانت پارێزراون مینای ددانەکەت زینى پێناگات".

ليست هناك تعليقات